هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کرد

پارتی پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کرد
پارتی پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کرد

2020-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزباییی ئاراستە کردن، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز / باپیر كامەلا، سكرتێری گشتیی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی لە پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان

بە بۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە ھاوپەیمان و تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییەكی گەرمی نەسرەوتن لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ڕۆڵی پارتەكەتان لە كاروانی خەباتی مەدەنی شانبەشانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان ڕوون و گرنگە بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و گەیشتن بە ئامانجەكانمان، بۆ لەمەودواش زیاتر پێویستیمان بە هەماهەنگی و یەكدەنگی هەیە لەپێناو پتەوتركردنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی.
ئێمە كاتێك ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین و ڕێز لە خەبات و بەخششی ٢٥ ساڵەتان دەگرین، ئومێدەوارین و ئەرکی ھەموو لایەکیشمانە بە ھاوخەباتی هەوڵی چارەسەری كێشە و گیروگرفتەكان بدەین و ئایندەیەكی ڕۆشنتر و گەشتر بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەستبەر بكەین.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن ....

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی٢ـی٢٠٢٠