پرۆتۆكۆلێكی بارزگانی له نێوان ژووری بازرگانیی سریلانكا و هه‌رێم واژۆ كرا
سریلانكا-KDP.info- كونسووڵى فه‌خریى وڵاتى سریلانكا له هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای کرد کە پرۆتۆكۆلێكی بارزگانی له نێوان ژووری بازرگانیی سریلانكا و هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرا و له داهاتووش ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی تر له نێوان بارزگانانی هه‌ردوولادا واژۆ ده‌كرێت و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه .
دكتۆر ئه‌حمه‌د جه‌لال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "شاندێكی ژووری بارزگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك بازرگان سه‌ردانی وڵاتی سریلانكایان كرد و له‌گه‌ڵ ژووری بارزگانیی وڵاتی سریلانكا به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی عێراق له سریلانكا و باڵیۆزی پێشووی سریلانكا له عێراق و 90 كۆمپانیای بازرگانی سریلانكی كۆ بوونه‌وه و تێیدا وته‌ی ژووری بازرگانیی هه‌ردوولا و ئێمه وه‌كو كونسووڵی فه‌خریی سریلانكا له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرا و دواتر پرۆتۆكۆلێكی لێكتێگه‌یشتن پاش 30 ساڵ په‌یوه‌ندیی بازرگانی هاته ئیمزاكردن ".
ئه‌حمه‌د جه‌لال ده‌شڵێت: 'وڵاتی سریلانكا نه‌ك ته‌نها بۆ چای به‌ناوبانگه، بۆ بازرگانانی هه‌رێم دیار کەوت كه له چه‌ندین ڕووی ترەوە سریلانكا ناوبانگی هه‌یه، له‌وانه جۆری به‌هارات كه بۆ ته‌واوی جیهان دابینی ده‌كات، هه‌روه‌ها شه‌شه‌م وڵاته بۆ ناوبانگی جۆری لاستیكی (مطاط)، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی جوانكاری و شامپۆ و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵان و بواری فێركردن و زه‌یتی گوێزی هیندی، كه ته‌ندروسته و جۆره‌كانی كێك و چوكلێت و، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی خانوو دروستكردن، له‌وانه گرانێت كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه، بۆیه بارزگانانی كوردستان نموونه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان هێناوه بۆ كوردستان ."
كونسووڵى فهخرىی ولاتى سریلانكا له هه‌ولێر ده‌شلێت: "ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و بازرگانانی هه‌رێم زۆر خۆشحاڵ بوون به‌و په‌یوه‌ندییه و پێشبینی ده‌كه‌م له ماوه‌ی مانگێك بۆ دوو مانگی تر زۆر ڕێككه‌وتن له نێوان بارزگانی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی سریلانكا بێنه ئیمزاكردن و له داهاتووش ژماره‌یه‌كی زۆرتر ڕێككه‌وتن ده‌كرێن. له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی وڵاتی سریلانكا، له‌وانه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و بارزگانی ئەو وڵاتە كه له‌گه‌ڵیان كۆ بووینه‌وه زۆر خۆشحاڵ بوون به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و سریلانكادا کراوە."
ئه‌حمه‌د جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هێڵێكی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ یه‌كه‌م جار له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سریلانكا دروست بوو داوامان كرد هێڵی گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی فرۆكه‌وانی له نێوان هه‌ردوولا بكرێته‌وه، گوتیان به زیاتربوونی جووڵه‌ی بازرگانی ده‌كرێته‌وه و، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سریلانكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه."
نه‌شوان به‌رزنجى