هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ قۆناغى دووه‌مى رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا ده‌كرێته‌وه‌

ئەمڕۆ قۆناغى دووه‌مى رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا ده‌كرێته‌وه‌
ئەمڕۆ قۆناغى دووه‌مى رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا ده‌كرێته‌وه‌

2020-02-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا، دەڵێ، ئه‌مڕۆ 12كم دیکەی ‌رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا به ‌رووی هاتووچۆی شوفێران ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌ندازیار كامیران عه‌بدوڵلا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ، به ‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی رێگاوبان و، به‌ڕێوەبه‌ری فه‌ر‌مانگه‌ی رێگاو پرده‌كانی پارێزگای دهۆك و قایمقامی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ڕێوەبه‌ری شارەدێی رۆڤیا، قۆناغی دووه‌می رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا كه‌ 12 كم دەبێت، به ‌رووی هاتووچۆی شوفێران ده‌كرێته‌وه‌".

كامیران عه‌بدوڵلا، گوتیشی: "به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ش، ده‌بێته‌ 17كم كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و، ته‌نیا 5 كم دیکە ده‌مێنێت، ئه‌ویش ته‌واو ده‌كرێت".

به‌ڕێوەبه‌ری پڕۆژه‌ی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا، ده‌شڵێت: "ئه‌و پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌ له ‌نێوان دوو شاره،‌ كه‌ دهۆك و هه‌ولێره‌ و گرینگییه‌كی زۆری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و رووداوی هاتووچۆ دەبێت، چونكه‌ رێگاكه‌ فرا‌وان و دوو سایده".

شایه‌نی باسه‌ پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای جووت سایدی نێوان رۆڤیا بۆ گۆپاڵ، به‌ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ‌نێوان شاری دهۆك و هه‌ولێر هه‌ژمار ده‌كرێت، کە له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاڤین گروپ جێ به‌جێ ده‌كرێت،‌ 22 كم رێگای سه‌ره‌كیه‌ و له‌ 7  ئۆڤه‌رپاس و 90 قه‌نته‌ره‌ پێكدێت، 15 كم یش رێگای كاتییه‌، پێشتر له‌ 18 ی 9 ی 2019 به‌شێكی رێگاكه‌ كه‌ 5 كم بوو، به ‌رووی هاتووچۆی هاووڵاتیان کرابووەوە.

 

نه‌شوان به‌رزنجى