به‌وێنه.. هاووڵاتییه‌ك لە سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى پردێك له ڕووخان ده‌پارێزێت
پاشئه‌وه‌ى به‌هۆى باران و لافاوه‌وه دیوارى كۆنكرێتى بنه‌وه‌ى پردى تانجه‌ڕۆ لە سلێمانی ده‌ڕووخێت، هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى نۆژه‌نیده‌كاته‌وه و دیوارێكى كۆنكرێتى به‌درێژى شه‌ست مه‌تر بۆ درووست ده‌كات.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "پردى چه‌مى تانجه‌رۆ كه پردێكى كۆنه و ڕێگاى سلێمانى به‌ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌به‌ستێته‌وه، ساڵانه له‌لایه‌ن شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه به‌هۆى باران و لافاوه‌وه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، له ئێستاشدا دیوارى كۆنكرێتى بنه‌وه‌ى پرده‌كه ڕووخاوه و تائێستا ڕه‌زامه‌ندى چاككردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه".
گوتیشی: "ئێستا هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى گوندى (شێخ وه‌ساڵ) له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆی و به‌مه‌به‌ستى پاراستنى پرده‌كه له ڕووخان هه‌ڵساوه به درووستكردنى 100 مه‌تر چوارگۆشه دیوارى كۆنكرێتیی شیشدار به‌درێژی 60 مه‌تر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه له‌ژێر ڕێنمایی ئه‌ندازیارانى شاره‌وانى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ پاراستنى پرده‌كه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا".