بەیاننامەیەکی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی قەیرانی غازەوە
هەولێر - KDP.info - فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان له بهیاننامهیهكدا باس لهوه دهكات، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆمەڵێک دەستڕۆیشتوو لە سلێمانی لەپێناو بەرژەوەندیی کەسیی خۆیان دەستیان کردووە بە تەگەرەدروستکردن لە ناردنی غازی شل بۆ هەولێر و دهۆک بە ئامانجی دروستکردنی کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییان.
له بهیاننامهكهدا، كه كۆپییهكی بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، هاتووه: "دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و پرسی شەفافبوون لە سەرجەم سێکتەرەکاندا، پرسی غازیش کەوتووەتە ئەو چوارچێوەیەوە و پێشتر بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجە یاساییەکان دراوەتە کۆمپانیایەک کە بێ تەندەر و بە هەڕەمەکی بووە، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی یاسایی لە ڕێی تەندەرەوە دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە و ئامانجی ئەمەش نەهێشتنی قۆرغکاری و واستەکاری بووە، بەڵام کۆمەڵێک مافیاڕەفتار ئەمەیان پێ قبووڵ نەکرا."
ئهوهش خراوهته ڕوو: "دوێنێ لە کاتی گواستنەوەی غازەکە بۆ هەولێر و دهۆک ژمارەیەک چەکداری ناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر تانکەرەکان و چوونەتە سەر ئەو کۆمپانیایەی کە ئەرکی گواستنەوەی غازەکەی لە ئەستۆ بووە و توندوتیژییان بەرانبەر خاوەنی کۆمپانیاکە ئەنجام داوە و ئێستا کەوتۆتە نەخۆشخانە و داوای بەش و پشکیان لێی کردووە."
له كۆتاییی بەیاننامەکەدا هاتووه: "ئەوپەڕی نیگەرانیی خۆمان لەم ڕووداوە ڕادەگەیەنین و بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و لەم پرسەدا پاڵپشتیی هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەکەین و داواکارین بەهۆی حەز و چاوچنۆکیی کەسانێک بۆ دەستخستنی پارەی نایاسایی هاووڵاتییان باجەکەی نەدەن و غازی هاووڵاتییان بە ڕۆژی ڕوون دەستی بەسەردا نەگیرێت."
بڵند ئیبراهیم