لەگەڵ ڕووداوەکاندا: شەپۆلی ناڕەزایی یان ڕاپەڕینێکی تر لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا
2020-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
خۆپیشاندەران بارەگای هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئاور دەدەن، وەک بڵێی ئیتر ئەو بڕوایەی پێشتر بە حزب هەبووە بەرەو هەڵوەرین دەڕوات و ئاماژەیەکیشە بەوەی لای خەڵک هەر تەنها دوو لایەنە سەرەکییەکەی هەرێم، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئامانج نین.