هەواڵی کوردستان ئێستا

50 ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەرانى حکومەت بە فەرمانبەرانى هەرێمیشەوە

50 ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەرانى حکومەت بە فەرمانبەرانى هەرێمیشەوە
50 ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەرانى حکومەت بە فەرمانبەرانى هەرێمیشەوە

2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەینی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، قەرزی 50 ملیۆن دیناری دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت کە خانوو دروست دەکەن هەروەها 30 ملیۆن دیناریش بۆ ئەو مەبەستە دەداتە هاوڵاتیانی ئاسایی. ئاماژەی بەوەکردووە، کە مەرجی پێدانی ئەو پێشینەیە کە بۆ دروستکردنی خانوو یاخود بونیادنانەوەی دەدرێتە هاوڵاتیانی ئاسایی، تەنها رەهنی خانووەکەیە لە بەرژەوەندی بانکەکەیان. ڕونیشیکردۆتەوە، سەبارەت بە قەرزی فەرمانبەرانیش رەهنی ئەو خانوەی دروستی دەکات دەبێتە گەرەنتی، هەروەها پێویستە بەهای خانووەکە بەرێژەی لەسەدا 20 لە بڕی قەرزەکە زیاتر بێت. هاوکات بانکی ڕافیدەینی عیراقی ڕایگەیاندوە، کە دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی پێشینەی 25 ملیۆن دیناری بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت، کە مووچەکانیان لەلایەن بانکەوە دابەشدەکرێت‌و قەرزەکەش لەڕێگەی ماستەر کارتەوە دابەش دەکەن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو پێشینەیە پشت دەبەستێت بە مووچەی فەرمانبەرەکە، کە بتوانێت لەسەدا 50ی مووچەی مانگانەکەی بکاتە قیستی مانگانەی پێشینەکە. پێدانی ئەو پێشینەیە بە فەرمانبەرانی عیراق لەکاتێکدایە، کە چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە پێشینەیەک نادرێتە فەرمانبەران، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ڕاژەو مووچەیان لەسەر بەغدایە داتوانن سوود لەو پێشینانەی عیراق وەربگرن.