هۆشداری توند درایە عادل عه‌بدولمه‌هدی
2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
باڵیۆزخانه‌کانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا داوایان لە عادل عه‌بدولمه‌هدی کرد هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له شوێنه‌کانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دووربخاته‌وه. له راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا،باڵیۆزخانه‌کانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاند:باڵیۆزی ئه‌و سێ وڵاته له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق کۆبوونه‌ته‌وه و ئیدانه‌ی کوشتنی خۆپیشانده‌رانی عیراقیان کردوە. باڵیۆزه‌کان داوایان له عادل عه‌بدولمه‌هدی به سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق کردوە که تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵات راده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ ده‌کات، خۆپیشانده‌ران بپارێزێت و به خێرایی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست بکات و لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکات که به‌رپرسن له کوشتنی خۆپیشانده‌ران و رێگا نه‌دات هیچ گروپێکی چه‌کدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کار بکات. باڵیۆزانی وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا داوایان له سه‌رۆکی حکومه‌تی عیراق کردووه که بڕیاره‌کانی ماوه‌ی رابردووی جێبه‌جێ بکات سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌کان و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره پێشێل ده‌که‌ن.