مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌کرێت
2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە وەزارەتی دارایی وئابورى حکومەتى هەرێمەوە بڵاوبۆتەوە، ئەمڕۆدووشهممه دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت و موچەی یەکەی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دابەش دەکرێت. هەربهگوێرهی زانیارییه‌کان بڕیارهسبەى سێشه‌ممه 10کانوونی یه‌که‌می 2019 موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شدەکرێت. بۆ دابه‌شکردنی مووچه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پشت به دوو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌که‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشکی هه‌رێمی کوردستانه له به‌غداوه که مانگانه 522 ملیار دیناره.