ئه‌نه‌كه‌سه باره‌گاكانی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كاته‌وه
ڕۆژئاوای كوردستان -KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا گوتی، دوای ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی هاوپه‌یمان گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و ئه‌مڕۆ ئه‌نه‌كه‌سه بڕیاری دا كه باره‌گاكانی خۆی له ڕۆژئاوای كوردستان بكاته‌وه، كه نزیكه‌ی 50 باره‌گایه و له ڕۆژانی داهاتووشدا مژده‌ی خۆشتر ڕاده‌گه‌یەنین.
د. كاوه ئازیزی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "خواستی هه‌موو لایه‌ك بوو كه كورد له ڕۆژئاوای كوردستان ناوماڵی خۆی ڕێك بخاته‌وه و دواتر داوای مافه‌كانی بكات و یه‌كێك له داواكارییه‌كانی ڕووسیاش هه‌ر ئه‌مه بوو، بۆیه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی و وڵاتانی هاوپه‌یمان گفتوگۆی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولاوە مژده‌ی خۆش ڕاده‌گه‌یەنین."
ئازیزی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌مڕۆ ئه‌نه‌كه‌سه بڕیاری داوه كه سه‌رجه‌م باره‌گاكانی له ڕۆژئاوای كوردستان بكاته‌وه، كه نزیكه‌ی 50 باره‌گا ده‌بێت و ته‌ڤده‌میش داوای كردبوو كه باره‌گاكان بكرێنه‌وه، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌كانی گفتوگۆكان دڵخۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن بكرێت و نێوماڵی كورد ڕێك بخرێت و كورد یه‌ك بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی له ڕۆژئاوای كوردستان به‌ده‌ست بێنێت."
بڵند ئیبراهیم