هەواڵی کوردستان ئێستا

گوتەبێژی حكوومەت بۆ KDP: ئەمڕۆ هەردوو سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم و حكوومەت كۆدەبنەوە

گوتەبێژی حكوومەت بۆ KDP: ئەمڕۆ هەردوو سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم و حكوومەت كۆدەبنەوە
گوتەبێژی حكوومەت بۆ KDP: ئەمڕۆ هەردوو سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم و حكوومەت كۆدەبنەوە

2020-02-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، گوتەبێژی حكوومەتیش رایدەگەیەنێت، سەرۆكی ھەرێم سەرپەرشتیی كۆبوونەوەكە دەكات.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە، كاتژمێر ١١و نیوی پێشنیوەڕۆ، ھەردوو سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم و حكوومەت كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكەش بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسروور بارزانی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم دەبێت".

عادل روونیشی كردەوە، كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەو ھەموو وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم بەشدار دەبن، بەڵام بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەبێت.

 

ھەڵكەوت محەمەد