هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ریتانیا: پابه‌ندین به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا: پابه‌ندین به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
به‌ریتانیا: پابه‌ندین به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان

2020-02-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


به‌ریتانیا-KDP.info- ئه‌ندرو مۆره‌سن، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌میانه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و پابه‌ندیشن به‌ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌.

هه‌روه‌ها مۆره‌سن گوتیشی: "له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌م كرده‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڕی 16 ملیۆن پاوه‌ندی ته‌رخانكردووه، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و هاوكاریانه‌ش تایبه‌ت ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.