کادیرانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به‌شدارى ده‌نگدان ده‌که‌ن
2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئه‌مڕۆ 9 ى 12 ى 2019، کۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌ندى 1 ى رێکخستنى سلێمانى و سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانى دیکه‌ى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ده‌ستیپێکرد. کاتژمێر 8 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له 17 مه‌ڵبه‌ند، کۆنفڕانس ده‌ستیپێکرد و کادیرانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به‌شدارى ده‌نگدان ده‌که‌ن بۆ دیاریکردنى ئه‌ندامانى کۆنگره. زوبێر عوسمان سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاندبوو له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له کۆی 363 کاندید، 73 کاندید که ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن به‌شداری کۆنگره‌ی چواری یه‌کێتیی ده‌که‌ن و 969 ده‌نگده‌ریش ده‌نگ ده‌ده‌ن. وابڕیاره پڕۆسه‌ى ده‌نگدان له مه‌ڵبه‌نده‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان تاوه‌کو کاتژمێر 3 ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بێت.