ئومێد خۆشناو: چاوپۆشی له چاودێریی حكوومه‌ت ناکەین
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر وه‌رزی یاسادانان ئاشكرا ده‌كات و به پێویستی ده‌زانێت چاودێری له‌سه‌ر حكوومه‌ت چڕ بكه‌نه‌وه.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مان ده‌ست پێ ده‌كات و له 1ی 3 تا 1ی 4 ده‌توانرێت پرۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكرێت، ئێمه‌ش له فراكسیۆنی پارتی له‌و ماوه‌یه‌دا له ئاماده‌كاریداین له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه، ژماره‌یه‌ك یاسا ئاماده ده‌كه‌ین و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین. ئێمه چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌و پرۆژانه‌ش ده‌كه‌ین کە له حكوومه‌ته‌وه دێن تا ئاماده‌كارییان بۆ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارنامه‌ی حكوومه‌ت پێویستی به چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه له ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای گرنگ له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵك و واقعی ئێستای كوردستان بگونجێنین."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "به‌دڵنیاییه‌وه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت دوو شتی جیاواز نین، ته‌واوكار و هاوكاری یه‌كترن و، له‌م كابینه‌ی حكوومه‌تدا هه‌ماهه‌نگی و لێگه‌یشتنی باشتر هه‌یه و به‌جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و، ڕێگا و ڕێچكەی یاسایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه کە هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی باش هەبوو، ئه‌وه سڵكردنه‌وه له چاودێریی حكوومه‌ت هەبێت".
رایشیگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكوومه‌تین، به دروستی چاودێریی حکوومەت ده‌كه‌ین و به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و چاودێریمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسیی خۆمان پشتڕاستیان كردووینه‌ته‌وه كه لای خۆمانه‌وه چاوپۆشی له چاودێریی حكوومه‌ت نه‌كه‌ین."
ئومێد خۆشناو