لەبارەى ناردنى پارەکەى بەغدا بۆهەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت
2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
بەرپرسێکی بانکی ناوەندی عێراق لە بارەی دەنگۆی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان زانیارییەک ئاشکرا دەکات. عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق له لێدوانێکدا ڕایگەیاندوه:ئەو زانیاریانە ڕاست نین گوایە حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی دابێت. باسى لەوەشکردوە،بەهۆی نزیکبوونەوەی سەری ساڵ ئەو مانگە فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان زووتر دەنێردرێت.