هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاکرێ.. ئه‌مڕۆ ژمارەیەک پارچە زەوی بەسەر خێزانی شەھیدانی شەڕی داعش دابەشدەکرێن

ئاکرێ.. ئه‌مڕۆ ژمارەیەک پارچە زەوی بەسەر خێزانی شەھیدانی شەڕی داعش دابەشدەکرێن
ئاکرێ.. ئه‌مڕۆ ژمارەیەک پارچە زەوی بەسەر خێزانی شەھیدانی شەڕی داعش دابەشدەکرێن

2020-02-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ئاکرێ-KDP.info– سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ ڕایدەگەیه‌نێت، ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک پارچە زەوی بەسەر کەسووکاری شەھیدانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش دابەش دەکەن و لە داھاتووش بەردەوام دەبن.

بڵند ڕەزا زوبێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، وەکو شارەوانی ئاکرێ بەئامادەبوونی قایمقامی ئاکرێ و بەڕێوه‌بەری گشتی شارەوانی دھۆک بڕیارە وەکو قۆناغی چوارەم ژمارەیەک پارچە زەوی بەسەر خێزانی شەھیدانی شەڕی داعش دابەش بکەین".

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ ڕاشیگەیاند: "کۆی گشتی ئەو پارچە زەوییانەی بەسەر خێزانی شەھیدانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش دابەشمان کردووە بەوەی ئەمڕۆش لەسنووری شارەوانی ئاکرێ دەگاتە ( ١١١ ) پارچە زەوی و بەردەوامیش دەبین تاوەکو ھەموو ئەوانەی تریش کەماون زەویان پێ بدرێت".

بڵند ڕەزا دەشڵێت، چاوەرێى بەڕێوه‌بەرایەتی شەھیدانى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین، ناوی ئەو خێزانانەی تریش کە ماون بۆمان بنێرن، بۆ ئەوەی زەویان بۆ دابین بکەین.

 

نەشوان بەرزنجی