هاتوچۆی هەولێر، زانیارى شۆفێرێك پشتڕاستدهكاتهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دوای ئەوەی شۆفێری بارهەڵگرێک بەرزی پردێکی شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێری پێوا و رایگەیاند: بەرزییەکەی لە پێنج مەتر کەمترە، له بهرامبهردا هاتوچۆی هەولێر قسەکانی ئەو شۆفێرەی پشتراستکردەوە.
لە راگەیەنراوێکدا هاتوچۆی هەولێر رایگهیاندووه، بەدواداچوونیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە ژێر ئەو پردەی لە شەقامی ١٢٠ مەتری شارەکەدایە و دەکەوێتە نیوان شەقامی کەرکوک و موسڵ کەمترە لە پێنج مەتر.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەو کەموکوڕیەی لەو شوێنەدا هەیە لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیا تورکیەیە کە بەبێ تەواوکردنی پرۆژەکە جێیهێشتووە و دواتر کۆمپانیای هێمن گروپ کارەکانی تەواوکرد.
هاتوچۆی هەولێر ئهوهشی خستۆتهڕوو، دواتر کۆمپانیای هێمن گروپیش لە کاتی دانانی هێماکای هاتوچۆدا بە هەمان ستانداردی خۆیان دایان ناوەتەوە کە پێنج مەترە، لەکاتێکدا لە راستیدا کەمتر لەو پێوانەیە.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، دەستخۆشی لە هاوڵاتیەکە دەکەن و لە ئێستاشدا ئەو هەڵەیە چاککراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سێ رۆژ بەر لە ئێستا لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری لە بەرامبەر عەینکاوە قەلابی بارهەڵگری ئەو شۆفێرە بەر پردەکە کەوت و بەوەش، شۆفێرەکە داوای قەرەبووی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و شارەوانی هەولێر کرد.