عه‌تا ئه‌حمه‌د: مانگانه موچه دابه‌شنه‌كرێت، خوێندنى ئه‌مساڵ به یه‌كجارى په‌كى ده‌كه‌وێت
2021-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش نه‌كرێت خوێندنی ئه‌مساڵ به یه‌كجاره‌كى په‌كی ده‌كه‌وێت و پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر بكات.
مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د به سپێده‌ى راگه‌یاند، یه‌كێك له پێشنیازه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن كۆكردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی هه‌ردوو وه‌رزی ساڵه.
ئه‌وه‌شى گوت، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن مووچه‌ی مامۆستایانه كه ده‌بێت له هه‌ر 30 رۆژ جارێكدا دابه‌شبكرێت.