هەواڵی کوردستان ئێستا

حکوومەتی عێراق.. دەتوانین کورتھێنانی دارایی لە بوودجەی گشتیی چارەسەر بکەین

حکوومەتی عێراق.. دەتوانین کورتھێنانی دارایی لە بوودجەی گشتیی چارەسەر بکەین
حکوومەتی عێراق.. دەتوانین کورتھێنانی دارایی لە بوودجەی گشتیی چارەسەر بکەین

2021-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌


راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، مه‌زھەر محەمەد ساڵح رایگەیاند کە ده‌توانرێت کورتھێنانی دارایی لە بوودجەی گشتیی 2021 چارەسەر بکرێت و ئاماژە بەوەیش دەکات کە پێشبینی دەکەن نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 65 دۆلار.

مه‌زھەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ده‌توانرێت کورتھێنانی بوودجەی گشتیی 2021چارەسەر بکرێت.

گوتیشی: پێشبینی دەکەین دوای ئاساییبوونەوەی رەوشی جیھان لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ھاوینی ئەمساڵدا، بگاتە 65 دۆلار.

سەبارەت بە رێژەی ھەژاریش لە عێراق، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، مه‌زھەر محەمەد ساڵح ئاشکرایکرد کە رێژەی ھەژاری لە کۆی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، گەیشتووەتە 30 ی لەسەدا.