یاسا ناسێك :10ههزارموچهخۆره نایاساییهكه مووچهكانیان راگیراون نهوهك بڕدراون
دیجیتال میدیای سپێده
یاسا ناسێك سهبارهت بهبڕیاری وهزارهتی داری لهبڕینی موچهی 10مووچهخۆری نایاسایی دهڵێت :فەرمانەکە بڕیارى داوە بەراگرتن (وقف)ى مووچەى ئەوانەى کە بریارەکە دەیانگرێتەوە نەک بڕینى مووچە.
عبد القادر سالهح یاساناس لهپهڕهی فهرمی فیسبووكی خۆی بڵاوی كردۆتهوه :كه فەرمانەکە بڕیارى داوە بەراگرتن (وقف)ى مووچەى ئەوانەى کە بریارەکە دەیانگرێتەوە نەک بڕینى مووچە، چونكه راگرتنى مووچە دەبێت بە پێى ئەحکامى یاسا بێت و گریمانەکانى دووبارە دەستپێکردنەوەى رەچاوکرابێت چونکە دەکرێت راگرتنى مووچە دەستپێبکاتەوە،بەڵام بڕین و کۆتایى هێنان بە مووچە ئەوەیان زەحمەتە.
ناو براو پێی وایه : كه فەرمانەکەى وەزارەتى دارایى لە بارى راگرتنى مووچەى ئەوانەى دەیانگرێتەوە بنبڕ (قطعى) بێت، ئەوا لەم کاتە هێشتا لەرووى یاساییەوە کارى پێویست ئەنجام نەدراوە و تەنها لەروانگەى ئیدارییەوە رێککارێک گیراوەتەوە بەر کە ئەویش راگرتنى مووچەکەیە،
عبد القادر سالهح یاساناس ئهوهیشی خسته روو : بە پێى ئەحکامى ماددەى (14) لە یاساى دەستەى دەستپاکى لە هەرێمى کوردستان ژمارە (3)ى ساڵى 2011ى هەموارکراو، گەربێتو ئەوانەى کە ئەو موچانەیان وەرگرتووە بە نایاسایى وەریان گرتبێت، ئەوا بابەتەکە تەنها بە راگرتنى مووچەکانیان کۆتایى نایەت، بەڵکو دەبێت رێککاریى سزاییان دەرهەق بگیرێتە بەر، بەڵام گەرهاتوو بە پێى یاسایەک مووچەکانیان وەرگرتبێت و ئێستا یاساکە کارى پێنەکرێت، ئەوا لەم کاتەدا فەرمانەکەى وەزارەتى دارایى لەم رووەوە تەواوە و کارى زیاترى ناوێت بە مەرجێک راگرتنەکە ببێتە بڕینى مووچە.
لهههمانكاتدا یاساناسهكه ئهمهیشی دووپاتكردهوه : بە پێى ئەحکامى ماددەى (14)ى یاساى دەستەى دەستپاکى هەر فەرمانبەرێک یان راسپێراوێک بە راژەى گشتى بە پێچەوانەى دەقى یاساوە داهاتێکى بەدەستهێنابێت ئەوا بە بەدەستهێنانى نارەوا (کسب غیر المشروع) دادەنرێت و سزاکەیشى بریتى دەبێت لەمانەى لاى خوارەوە کە لە ماددەى (15)ى هەمان یاسادا روونکراوەتەوە :
- زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (7) حەوت ساڵ تێپەڕ نەکات .
- غەرامەکردن بە برى ئەوەى بە نایاسایى بەدەستهێناوە .
- لێسەندنەوەى ئەوەى بە نایاسایى بەدەستهێناوە .