نامەیەکی دزەپێکراو: کێ یەکێتیە بۆ ئەوەی کار بۆی بدۆزینەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له یه‌كێك له گروپ چاته‌كانی تایبەت بە خۆبەخشانی شاری هه‌ڵه‌بجه نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراو بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه، كاربه‌ده‌ستێك داوای به‌حیزبی بوون له ئه‌ندامانی گروپ ده‌كات و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت كێتان یه‌كێتین بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌تان له داتابه‌یسی دامه‌زراندن و هه‌لی كار تۆمار بكه‌ین
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌لی كاریش هه‌بێت، هه‌لی یه‌كه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه كه ناویان له داتابه‌یسه‌كه تۆماركراوه
فه‌همی حه‌مه شاره‌زای بواری په‌روه‌رده‌یش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌ڵامی ئه‌و جۆره كاره‌دا ده‌نووسێ، کێ ئەیکات و کێ ئەیخوات؟!!!
فه‌همی حه‌مه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دەرچووە دانەمەزراوەکان لە خەمى کارى خۆبەخشانەن بۆ خزمەتى شارەکەیان، بەڵام حیزبى دەسەڵات بەسەر پشتى ئەواندا کادیرە حیزبییەکانى خۆیان دادەمەزرێنێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئەوە داتابەیس و ئەوەش بەڵگەى ئاشکراى نێو خۆبەخشەکان، ئەوە مشتێک نمونەى خەروارێکە ئاشکرا بووە..
ئه‌و شاره‌زایه‌ی په‌روه‌رده‌یی جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه: جێى خۆیەتى خۆبەخشەکان ناڕەزایەتى دەرببڕن و قبوڵى هیچ جۆرە دامەزراندنێک نەکەن، هەروەک بەرپرسانى کارگێڕی شاریش لەبرى سوپاسى ئەو خۆبەخشانە قبوڵى وەها فەزاحەتێک نەکەن
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان هه‌زار قوتابی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بڕوانامه به‌ده‌ست ده‌هێنن و حكومه‌تی هه‌رێم دایاننامه‌زرێنیت