پۆلیسی ڕاپەڕین: ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەستبەسەرداگیرا
2021-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: لە شارەدێی حاجیاوا ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەستی بەسەرداگیرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لەلایەن سەرچاوەیەكەوە بنكەی پۆلیسی ماكۆك ئاگاداركراوەتەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (لاندكرۆزەر) مۆدێل 2011 لەلایەن چەند كەسێكەوە دزراوە، بۆ ئەو مەبەستەش بنكەی پۆلیسی بەحركە لە پارێزگای هەولێر سكاڵا تۆمار كراوە. بەڕێوەبەرایەتی […]