هەواڵی کوردستان ئێستا

بڕى قه‌رزى موچه‌خۆران، لاى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

بڕى قه‌رزى موچه‌خۆران، لاى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
بڕى قه‌رزى موچه‌خۆران، لاى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

2021-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە راگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی 8ی ساڵی 2015ە تاوەكو كۆتایی ساڵی 2020 قەبارەی ئەو قەرزەی كە پێدەگوترێت شایستەی دارایی مووچەخۆران یان قەرزی مووچەخۆران بڕەكەی گەیشتوەتە نزیكەی 20ترلیۆن و 59 ملیار و 926 ملیۆن و 946 هەزار دینار.

ئینستیوتی ئابووری بەژمارە لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژەی بەوە كردووە: لەماوەی 6 ساڵی ڕابردوو لەنێوان كابینەی هەشتەم و كابینەی نۆیەم حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام قەیرانی دابەشكردنی مووچەی هەیە و لەو ماوەیەدا تەنیا ناوی قەیرانەكانی گۆڕێوە لە سیستەمی پاشەكەوتی مووچەوە بۆ خۆگونجاندن و لێبڕین.

سەبارەت بەجۆری قەرزەكان بیلال سەعید ئاماژەی بەوەكرد كە بەشێكی پەیوەندارە بە ڕاپۆرتێكی دیوانی چاودیری دارایی كە تاوەكو مانگی 7ی ساڵی 2020 ئاماژەی پێكراوە، بەشێكی دیكەی پەیوەندارە بەو سێ‌ مووچەی كە لەمانگی نۆ خرایە سەر پاشەكەوتەكانی ڕابردوو و بۆ كابینەی هەشتەم ئەژماركرا، هەروەها ئاماژە بە بڕی لیبرینی چوار مووچەی دابەشكراوی 2020ی كراوە، جگە لەوەش كابینەی نۆیەم 4 مووچەی مانگەكانی(5/6/11/12)ی بەنادیاری هێشتوەتەوە و دیار نییە.

حكومەت لەماوەی 6 ساڵی رابردوودا، 12 مووچەی بەتەواوەتی دابەشنەكردووە، هەروەها 24 مووچەی بە سیستەمی پاشەكەوتی مووچە دابەشكردووە و 4 مووچەش بە لیبرینی 18 بۆ 21% دابەشكردووە.