فڕاكسیۆنەکانی كوردستان: ده‌بێ كورد بە یه‌كگوتاری بڕۆنه گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تەوە
بەغدا-KDP.info - له چه‌ند ڕۆژی ئایندەدا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق ده‌ست پێ ده‌كەن، فڕاكسیۆنەکانی كورد باس له‌وه ده‌كه‌ن کە ده‌بێ به یه‌كگوتاری بڕۆنه گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت و، كورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ڕه‌چاوكردنی شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافق بكات.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فڕاكسیۆنی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌بێ كورد به یه‌كگوتاری بڕواته دانوستانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی، کە ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، كورد داوای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قیینه و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستوور و پاراستن و پێدانی مافه‌كانی ده‌كات. ئێمه كێشه‌ی خاكمان هه‌یه، بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه کە حكوومه‌تی نوێ پابه‌ند بێت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه كوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و، پابه‌ند بێت به ڕێکكه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و له حوكمڕانیدا ڕه‌چاوی شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافق بكات".
ناوبراو زیاتر گوتی: "به‌دووری ده‌زانم له ماوه‌ی 6 مانگدا حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئه‌و مه‌رج و داواكارییانه جێبه‌جێ بكات، کە داوا دەکرێن، چونكه عێراق پێویستی به ماوه‌یه‌كی زۆره تاوه‌كو ئاسایش و ئارامیی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌كه‌م، ده‌بێ داواكاریی شه‌قام جێبه‌جێ بكات، کە داواكارییه‌كانیان قورسه، دووەم قورسه بتواندرێت له ماوه‌ی 6 مانگ بۆ ساڵێك هه‌ڵبژاردن له عێراق به‌ڕێوه بچێت، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر ئاڵۆزه و كاتێكی زۆری ده‌وێت".
شیروان زرار، ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "گرنگه كورد به یه‌ك پاکێچ له‌گه‌ڵ ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت گفتوگۆ بكات و، پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد بكرێت ".
ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی نوێی عێراق پێك هات و ئه‌و پڕۆژه‌بودجه‌ی نارد كه ئاماده كراوه، ئه‌وه به‌شێكی ڕێكکه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا جێبەجێ دەکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌نێرێت و ده‌ستكاریی بكات، ئه‌وه دەبێ جارێكی تر كورد بڕواته‌وه دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هیچ كه‌س و لایه‌نێك له به‌غدا ناتوانێت جارێكی تر كورد په‌راوێز بخات".
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه بۆ ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه کە كورد به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق و دەبێ له حوكمڕانی و بڕیاردان و داهاتی ته‌واوی عێراقدا به ناوخۆ و قه‌رزه‌وه شه‌ریک بێت. دووه‌م، ده‌بێ ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، ڕه‌زامه‌ند بێت بۆ جێبه‌جێكردن و دانی مافی گه‌لی كورد، وه‌ك نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان و به‌شه‌بودجه و ته‌واوی مافه‌كانی تر".
جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشی: "یه‌كه‌م، ده‌بێ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی فڕاكسیۆنه‌كان ڕازی بكات له په‌رله‌مان متمانه به حكوومه‌ته‌كه‌ی بده‌ن. دووەم ده‌بێ كارێك بكات خۆپێشانده‌ران پێی ڕازی بن، ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته، چونكه حزبه‌كان و شه‌قام گوتاره‌كانیان له یه‌ك جیاوازه. سێیەم ده‌بێ مه‌رجه‌عییه‌ت پێی ڕازی بن. چواره‌م سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی تر پشتیوانیی بكه‌ن. ئه‌وانە كۆمه‌ڵێك پرسی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێ‌دا".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ