هەواڵی کوردستان ئێستا

بودجه‌ ، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌

بودجه‌ ، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌
بودجه‌ ، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌

2021-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌




ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی تایبەت بە بوودجەی 2021و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە کۆبوونەوە دایە.

لەم بارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە كه‌، ئەنجوومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه 13ی كانوونی دووەم، بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و تیاییدا تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێم بکرێت.

دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكان لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن و هەروەها راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.