له هه‌رێمی كوردستان جگەرەكێشان لەناو تاکسی و پاسەكان قەدەغە دەكرێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاردەدات جگەرەكێشان لەناو ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی (تاکسی و پاس) قەدەغە بكرێت و سزای دارایی بۆ ئه‌م سه‌رپێچیه لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوه دیاری دەكرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، نووسینگه‌ی تایبه‌ت به ژماره‌ی (31) له رۆژی (28-11-2019) ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسنی و تراموای كراوه و كۆپیەكی دەست (باس‌نیوز) كەوتووە، ئاماژە دراوە كەوا به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیھانیی (WH0) به قه‌ده‌غه‌كردنی جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكانەوە، بڕیایداوه به قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو پاس و تاكسییه‌كان به شوفێرو سه‌رنشینه‌كانه‌وه.
روونیشكراوەتەوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كە سزای دارایی گونجاو دیاری بكه‌ن بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆوه.
ئەوەش خراوەتەروو، بەكارھێنانی رادیۆ و ریكۆرده‌ر كوژاوەبێت و تەنھا لەسەر داواكاری سەرنشین كاری پێدەكرێت، و لەكاتی نەبوونی سەرنشین شوفێری تەكسی ئازادە لە بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل).
هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه، به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی كواستنهوه و گه‌یاندن.
بەپێی ئامارێك كە دەەست (باس‌نیوز) كەوتووە لە هەرێمی كوردستان، 4 هەزار پاس و زیاتر لە 80 هەزار تاکسی هەیە.