هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 به‌غداد-اه‌ع

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى دیار به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند:" سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ و وتوێژكردن له‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌كان له‌ وڵات".

 

جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌رێكخه‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژى رابردوودا داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌سه‌رجه‌م تواناكانیه‌وه‌ به‌و پێیه‌ى واده‌ى حكومه‌تى كاربه‌رێكخه‌ر درێژه‌ نه‌خایه‌نێت.