كوتله‌ی به‌در: پرۆژه یاسای بودجه پاداشتی هه‌رێمی كوردستانی كردوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
عوده‌ی شه‌علان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: پرۆژه یاسای بودجه سزای پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی داوه و پاداشتی هه‌رێمی كوردستانی كردوه.
عوده‌ی شه‌علان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی لهوهكردوه: له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاداشت كراوه، له‌كاتێكدا داهاتی نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌كان راده‌ست ناكات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: بوجه‌یه‌كی بۆ دانراوه زیاده‌ڕه‌وی تێدا كراوه، له‌كاتێكدا پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاست سزا دراون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ئه‌ركه‌كانیان بون و به‌بێ جیاكاری و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق كاریان كردوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی به‌در رونیشیكردوه‌ته‌وه: پرۆژه یاسای بودجه سزادانی به كۆمه‌ڵی رۆڵه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوره و به به‌هێزی كارده‌كه‌ین بۆ گۆڕانكاری تێیدا و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بۆ پارێزگا هه‌ژاره‌كان، ئه‌وه‌شی هه‌وڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی بدات به‌شێوه‌ی ئێستای ده‌یه‌وێت سزای گه‌لی عێراق بدات.