حکومه‌تی هه‌رێم له ساڵی ڕابردوودا هیچ پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام نه‌داوه
کوێستان ئه‌کره‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند داهاتی ئه‌م ساڵی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه 132 ملیۆن392 هه‌زار و 950 دینار بووه ، هیچ پڕۆژه‌یه‌کیان نه‌بووه له بواری جێبەجێکردندا بێت ، ئه‌وانه‌شی که هه‌بوون له دوو ساڵی ڕابردوو، پێشینه‌کانیان بۆ سه‌رف نه‌کردووه و وه‌ستاون و زۆربه‌ی کۆمپانیاکانیش پڕۆژه‌کانیان ڕاگرتووه ته‌نها 940 مه‌تر دووجا کوڵانیان کۆنکرێت کردووه.
له ساڵی نوێ‌دا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پڕۆژه‌یه‌کی ستراتیژی له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به گوژمه‌ی 6 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ڕاگه‌یاند که بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی تۆڕه‌کانی ئاو خواردنه‌وه‌یه ، له‌کۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه 4 ملیون 750 هه‌زار دۆلاری بۆ سلێمانی ده‌بێت وته‌نها یه‌ک ملیۆن و 750 هه‌زاری بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه که پێشتر ده‌نگی ئه‌مەریکا له ڕاپورتێکی به‌دواداچووندا، مه‌ترسیه‌کانی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشکرا کرد که به‌هۆی دروست کردنی به‌نداوه و له ووڵاتی ئێران بڕی ئاوی پڕۆژه‌که که‌می کردبوو له‌کار وه‌ستا بوو. به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌م گرێبه‌سته ته‌واوکه‌ری ئه‌و پڕۆژه‌یه نییه و پڕۆژه‌که‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه، گرێبه‌سته‌که نوێکردنه‌وه و فراوانکردنی تۆڕه‌کانی ئاوه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن پردی تووه‌قووت ته‌واوی ئاماده‌کاریه‌کانی ته‌واو بوون به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک بۆ جێبەجێکردنی دیار نییە.