د.جەمال کۆچەر: له كۆی57 ماددەی بودجەی 2021، خوێندنه‌وه بۆ 40 ماددەی یاسایی تەواوكراوه.
دیجیتال میدیای سپێدە:
ئەندامێكی لژنەی دارایی له پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەیه‌ی ئه‌وان بۆ خوێندنه‌وه‌ی بڕگە و ماددەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عیراقی بەردەوامه، له كۆی57 ماددە، خوێندنه‌وه بۆ 40 ماددەی یاسایی تەواوكراوه.
د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی كوتله‌ی یەكگرتوو و ئەندامی لژنەی دارایی له بزوتنه‌وه‌ی نووێنەرانی عیراقی بۆ دیجیتال میدیای سپێدە سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی ماددەكانی بودجەی ساڵی 2021ـی رایگەیاند: تاوه‌كو ئێستا 17 ماددە ماوە بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت وته‌نها40 ماددە خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه .
ناوبراو ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند: وەك لیژنەی دارایی بڕیاری كۆتایی له‌سەر پرۆژە یاساكه نەدراوه، ته‌نها خوێندنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ری کراوە و بڕیاری كۆتایی له په‌ڕله‌مان عێراق له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ده‌درێیت .
د.جەمال كۆچەر باسی له‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا 5 لیژنه‌ی دارایمان له‌ناوخۆ درههستكردووه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عیراق ، هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ شەممە كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی سالی 2021ـی عیراقی