هەواڵی کوردستان ئێستا

میكیاڤیلی بۆ كوردستان قسه‌ ده‌كات

میكیاڤیلی بۆ كوردستان قسه‌ ده‌كات
میكیاڤیلی بۆ كوردستان قسه‌ ده‌كات

2021-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئەبوبەکر کاروانی

هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێك حه‌زده‌كات گه‌له‌كه‌ی به‌رگری له‌ خۆی و فه‌رمانڕوایه‌تیه‌كه‌ی بكات.

بەتایبەتیش لەکاتی تەنگانەو ئەودۆخەدژوارانەی خەریکە گلۆڵەی دەکەوێتە لێژی ودەسەڵاتەکەی ھەرەس دەھێنێت وتیادەچێت.
به‌ڵام له‌ مێژوو ئێستاو ئایندەشدا، ئه‌م خواسته‌ بۆ هه‌ موو حوکمرانێك مه‌یسه‌ر نه‌بووه‌ و نابێت.چونكه‌ خه‌ڵكی ئاماده‌ نین له‌ هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێكدا و بۆ هه‌موو فه‌رمانڕوایه‌ك فیداكاری له‌ خۆیان نیشان بده‌ن و بەگیان وخوێنی خۆیانبه‌رگری لێ بكه‌ن . به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی دەبێت، به‌رگریكردن له‌و، له‌ قوڵاییدا، یەکسان بێت بە به‌رگریكردن له‌ خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
نەك کەسێکی دیاریکراو. کەسێتی حوکمران، کاتێك بۆخەڵك گرنگەو مانەوەو نەمانەوەی جێی پرسیارو بایەخیانە، بەرجەستەی خەاست و ھیواو چاوەروانی وشکۆوو ناسنامەو بیروباوەری ئەوان بکات.

(میكیاڤیلی) یش، له‌ژێر رووناكی ئه‌زموونی به‌رگریكردنی خه‌ڵكی (بووندقیه‌) له‌ شاره‌كه‌یان ، ئاماژە بەودۆخو پێوەرانە دەکات، کەلە سایەیەندا، دانیشتوانی وڵاتێك، یاخود قەڵەمرەوێکی حومرانی، لەکاتە چارەنوسسازەکاندا، بڕیاری بەرگری کردن لە حوکمڕانەکەیان دەدەن ولەچنگی دەژمنەکانی قوتاری دەکەن ولە روخان وفەوتان دەیپارێزن.
لەم روەشەوە ئاماژە بەوە دەکات کە (‌ خه‌ڵك به‌رگری له‌ پادشایه‌ك ده‌كه‌ن ، پاك و بێگه‌رد بێت و خه‌سڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و خراپه‌ی تێدا نه‌بێت). واتە حوکمرانێك واتای ماڵی گشتی لارونبێت و بەچاوی دەستکەوتی تایبەتی سەیری دەسەڵات گرتنە دەست نەکات و بەلێپرسراوێتی بەرامبەر خواو گەلەکەی بزانێت، گەندەڵکارو خراپەکار نەبێت. واتە پارێزگاری لەسەروماڵ وکەرامەتی ڕۆڵەکانی گەلەکەی بکات خوێنڕێژو دەستبڵاوو خۆپەرست نەبێت. لەڕوانگەی میکیاڤیللیەوە ، کەلەچوارچێوەی دۆخی خۆی وبنەماڵە فەرمانڕواو پادشاکاندا بیردەکاتەوە، دەسەڵاتدارێك بەو خەسڵەتانەی سەرەوە، گەر لەچوار چێوەوەی بنەماڵەیەکی حوکوکمرنی لەوەو پێش خراپیشدا دەسەڵات بگرێتە دەست، خەڵکی خراپەی حوکمڕانە خراپەکانی پێشوتری بنەماڵەکەی لەسەر حساب ناکەن ورێز لە چاکسازییەکانی دەگرن ولەڕوانگەی ئەزموونی حوکمرانی خۆیدا ھەڵیدەسەنگێنن و حوکمی بەسەردادەدەن. ئامادەن چاوپۆشی لەمێژووسیاسی بنەماڵەکەی بکەن وئەم نەکەن بە لێپرسراوی و لەو روانگەشەوە دانی خێری پێدا نەنێن وگۆڕانکاری وچاکسازییەکانی بەھەند نەگرن. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەئەوەی بەلای خەلکیەوە گرنگە، چۆنیەتی حوکمکردنە، نە ك ئەوەی حوکم دەکات، واتە چۆن حوکمدەکرێت نەك کێ حوکم دەکات.
گەر زمانی قورئانی پیرۆز بەکار بێنین دەڵێین: لەگەڵ سەرھەڵدانی حوکمرانی جیاواز، گەل ئامادەیە بەلۆژیك وپێوەری( تلك امة قد خلت لها ماكسبت وعليها مااكتسبت) واتە ئەوانە گروپێك یاخود خەڵکانێك بوون، بوون بەبەشێك لەڕابردوو مێژوو، ھەرچاکەو خراپەیەکیان ھەبێت خۆیان لێی بەرپرسن ونەوەکانی ئێستا لێیان بەرپرسنین، مامەڵەبکەن. سەیردەکەین لەمێژووشدا کاتێك خەلیفەیەکی خۆنەویست وخواناس و خەڵکپەروەری وەك عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لەنێو بنەماڵەی خۆسەپێن ونادادپەروەرو گەندەڵی ئەمەویدا سەر ھەڵدەدات، نەك ھەر موسوڵمانانی سەردەمی خۆی دەینرخێنن وحسابی جیای بۆ دەکەن و مێژوی بنەماڵەکەی لەسەر ناکەن بەماڵ، بەڵکو ویژدانی ئیسلامی دەیخاتە پاڵ خەلیفەکانی ڕاشیدین و دەیکات بە یەکێ لەنمونەو سەرمەشقەکانی ناو مێژوو. ئەمەش پێمان دەڵێت، ھەقوایە عاقڵمەندەکانی ناو بنەماڵە سیاسیە گەندە ڵ وخراپەکارەکان، یاخود ئەوانەی تێوە گلاون، پەی بەم خەسڵەتە جوا مـێری وتوانای چاو لێپۆشینەی گەل بەرن و ھەوڵی دابران لەرابردوو ی حومرانی بنەماڵەکەیان بدەن و سەرەتاو مۆدێلێکی نوێی حوکمرانی دەست پێ بکەن. بۆئەوەی چارەنوسێکی خراپ چاوەڕێیان نەکات. گەل یش لەکاتی پێویستدا بەرگریان لێ بکات و دڵسۆزیان بۆ نیشان بدات. چونکە گرلەروی ماددیشەوە رزگارببن، بەوێنا کردنیان لە لایەن زۆرینەی خەلکەوە مێژوو حوکمی مەرگ ولەناوچونی مەعنەویان بەسەردا دەدات.

دیاره‌ له‌ ئێستادا راستكردنه‌وه‌كان نابێت تەنھاله‌سه‌ر ئاستی تاكه‌ كه‌سه‌كان بن و به‌ كۆچی دوایی ئه‌و كۆتاییانپێ بێت و دۆخه‌كه‌ بگه‌ریته‌وه‌ شوێنی خۆی . به‌ڵكو ده‌بێت له‌ سیستم و ده‌ستور و یاساكاندا ئەنجام بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی گەندەڵی وستەمکاری وگەل فەرامۆشیی، شانسی خۆبه‌رهه‌م هێنانه‌وه‌و درێژه‌پێدانیان نە مێنێت.

گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتداریش له‌وه‌دایه‌ ، گه‌له‌كه‌ی و خه‌ڵك به‌رگری لێ بكه‌ن و به‌ ڕه‌مزی خۆیانی بزانن و له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پشتی به‌رنه‌ده‌ن وبەھانایەوە بێن. نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ ده‌ست و پێوه‌ند و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزب و گروپه‌كه‌ی خۆیەوە به‌رگری لێ بكرێت و بپارێزرێت. لەوسۆنگەوە ئەگەر بەوجۆرە لەتیاچونیش رزگاری ببێت جێگەی شانازی نیە ونابێتە ئاماژە بۆراددەی ڕێزو خۆشەویستیی لەناوگەلەکەیدا، لەویژدانی ئەویشدا بەزیندویی نامێنێتەوە.
حوکمڕانێ پارێزگاری لە سامانی گشتی بکات ودەستدرێژی بۆسەر نەکات و بۆ خێرو خۆشی گەلەکەی خەرجی بکات ویاسای ستەمکارانە دەرنەکات وببێت بەرەمزی میللی راستەقینە، پێویست به‌وه‌ ناكات به‌شێكی به‌رچاوی بودجه‌ و سامانی گشتی له‌ دروستكردنی گاردی پاسه‌وانیدا به‌هه‌ده‌ر بدات ، بەشەوو رۆژ سەدان و ھەزاران کەس لەئاستی جۆراوجۆردا بیپارێزن. چونكه‌ کەسێ لەگەلەکەی نەترسێت وحومرانێکی باش بێت، ھەمووگه‌له‌كه‌ی پاسه‌وان و سه‌ربازیه‌تی.
بەشێ لەحومرانانی وڵاتە دیموکراسیەکانی ئەمڕۆش، یادی ھەندێ نمونەی مێژویمان لەخاکی بوون وکەم پاسەوانی وسادەیی بەرامبەر گەل وھاوڵاتیانی خۆیان بیر دێنێتەوە، گەرچی بۆدەرە سیمایەکی تری مرومۆچ وێنا دەکەن.