هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ خانه‌قین دانیشتووانی 9 گوندی كورد دەردەکەن و عه‌ره‌بیان تێدا نیشته‌جێ ده‌كه‌ن

له‌ خانه‌قین دانیشتووانی 9 گوندی كورد دەردەکەن و عه‌ره‌بیان تێدا نیشته‌جێ ده‌كه‌ن
له‌ خانه‌قین دانیشتووانی 9 گوندی كورد دەردەکەن و عه‌ره‌بیان تێدا نیشته‌جێ ده‌كه‌ن

2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی، به‌پێی بڕیارێكی نوێ، دانیشتووانی نۆ گوندی كوردنشینی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین ناونووس ده‌كرێن و بە كۆچبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریان بكه‌ن و عه‌ره‌ب له ‌شوێنی ئه‌وان  نیشته‌جێ بكه‌ن، کە‌ ئه‌مه‌ جۆرێكی نوێی ته‌عریبه‌.

به‌رپرسی لقی15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌ پارێزگای دیاله‌ نووسراوێكیان ده‌ركردووه،‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین كه‌ دانیشتووانه‌كه‌یان كوردن، له ‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی خانه‌قینەوە ناونووسیان بكه‌ن وه‌كو كۆچبه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكرێن و له‌ شوێنی ئه‌وان عەرەب نیشته‌جێ بكه‌ن."

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتیشی: "گونده‌كانیش بریتین لە گونده‌كانی مه‌ردان و شێرك و حوسێنمه‌مه‌ و محه‌مه‌د شێرك و عه‌زیز و ڕه‌مه‌زانه‌ و شه‌فیق و جه‌میل به‌گ و ئه‌حمه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ژماره‌یان چه‌نده‌ و به ‌كۆچبه‌ر حیسابیان بكه‌ن و له‌ گونده‌كان ده‌ریان بكه‌ن، ئەمه‌ش جۆرێكی دیكه‌ی ته‌عریبه‌."

شێخ مسته‌فا باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیی خانه‌قین خراپه‌ و داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه،‌ ئه‌وان هه‌ر خه‌ریكی ته‌عریبكردنن و پێشتریش 40 گوند به‌هۆی خراپیی دۆخی ئه‌منییەوە چۆڵ كراون."

 

بڵند ئیبراهیم