گومان لە کوژرانی ئامانج بابانی هەیە و پەلەكراوه له داخستنی دۆسیەکە
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەڵگەکانی تاوان لە هەرێمی کوردستان داوا دەکات، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی سەرلەنوێ بکرێتەوە و ئاشکرای کرد کە گومان لە ڕووداوی کوژرانیان هەیە.
کەمێک لەمەوبەر لە پرێس کۆنفرانسێکدا جەبار ئەحمەد، بەڕیوەبەری بەڵگەکانی تاوان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە گومان لە ڕووداوی کوژرانی ئامانج بابانی هەیە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی سلێمانی پەلەیان کردووە لە بڕیارەکەیان بە داخستنی دۆسیەکە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چوار قەوان هەن لە ڕووداوەکەدا دیار نین و گومانیان لەسەر هەیە، بۆیە دەبووایە داواکاری گشتی تانە لە بڕیارەکانی تایبەت بە کەیسی کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی بدەن.
گوتیشی: "گومان هەیە کەسی دیکەش لە کەیسەکەدا هەبێت، لەوانەشە کە هەمان ئەنجاممی پێشوو بدات، بەڵام ئێمە داوا دەکەین کە دەست بە لێکۆڵینەوەکان بکرێتەوە.