هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمان: ئێستا لە كۆمپانیای داناغازین و بەدواداچوونی تەواو دەكەین

پەرلەمان: ئێستا لە كۆمپانیای داناغازین و بەدواداچوونی تەواو دەكەین
پەرلەمان: ئێستا لە كۆمپانیای داناغازین و بەدواداچوونی تەواو دەكەین

2020-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- زیاتر لە هەفتەیەكە كێشەی كەمیی غاز و نەهاتنی لە كارگەی سەرەكیی غازەوە بۆ هەولێر و دەوروبەری دروست بووە، ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ: "ئێستا لە كۆمپانیای داناغازین و دواتر ڕاپۆرتی سەردانەكە دەدەینە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان".

شاندێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی كوردستان، بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمیی غازی ماڵان دەكات، لەو بارەیەشەوە، پێشەوا هەورامی، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی گەرمیان و چەمچەماڵمان كردووە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە كێشەی كەمیی غاز بكەین، ئێستاش لە كۆمپانیای داناغازین و بەدواداچوونی تەواو دەكەین تا بە تەواوی بەرچاوڕوونیمان هەبێت و لە زاری خۆیانەوە بیزانین."

هەورامی گوتیشی: "دوای تەواوبوونی بەدواداچوونی ورد و پێویست، ڕاپۆرتێك لەو بارەیەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئامادە دەكەین بۆ ئەوەی بە زوویی كێشەی كەمیی غازی ماڵان چارە بكرێت."

 

فایزە كۆیی