ئهگهر د.عهلى قهرهداغى لهكوردستان بوایه دهبوو بهچى؟
ئەگەر!
ـ ئەگەر صلاح الدین ی ئەیوبی لە کوردستاندا خەباتی بکردایە، بە دەستی کورد هەر بە گەنجی دەکوژرا و، گۆڕەکەشی ون دەکرا!
ـ دواتر دەیانگوت: هەرزەیەکی ئاژەوەگێڕ بوو، ئەوباشتر هەر زوو کوشتیان!
*ئەگەر مامۆستا عبدالکریمی مودەڕەیس لە کوردستان بوایەو نەڕۆشتایەتە بەغدا، نەیدەتوانی ٢ کتێبی بەچاکی چاپ بکات، لە مزگەوتێکی لا کۆڵاندا دایان دەنا و، گیری دەخوارد بەدەستی ٤ گەنجی هەزرەوە!
*ئەگەر شێخ محمد عوثمان سیراجەدین لە کوردستان بوایە و نە ڕۆشتایەتە ئەستەنبوڵ و پاکستان و وڵاتانی تری ئیسلامی نەگەڕایە، ناوبانگی لە بیارە و هەورامان زۆرتر نەدەبوو!
* ئەگەر مامۆستا مەلا عثمان عەبدولعەزیز و ئەحمەد کاکە مەحمود لە کوردستان نەبوایەن و بڕۆشتایەنە پاکستان بژیایەن، ئێستە بەرهەمەکانیان وەرگێڕدرابوو بۆ زمانەکانی، ئوردو، پشتو، پەنجابی، ئینگلیزی، فارسی، وە عەرەبی.
*ئەگەر پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی نەڕۆشتایەتە قەتەر، لە زانکۆی سلێمانی دا دابمەزرایە تا ئێستەش نەببوە ڕەئیس قسم، ئەگەر مەلایەتیشی بکردایە، تا ئێستە بەلانی کەمەوە چوار پێنج جار فەسڵ و دوورخرابویەوە.
*ئەگەر دکتۆر ئەحمەدی شافعی لە کۆیت بوایە، ئێستە هیچی کەمتر نەبوو لە دکتۆر یوسف القرضاوي.
*ئەگەر زۆرینەی سەرکردەکانی کورد لە دەرەوە بوایەن، ئێستە هیچ ئیشیان دەست نەدەکەوت و دەبوایە لەسەر یارمەتی حکومەت بژیایەن. *ئەگەر، ئەگەر، ئەگەر..