هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی دارایی خەرجی و بودجەی وەزارەتەكان دیاری دەكات

وەزارەتی دارایی خەرجی و بودجەی وەزارەتەكان دیاری دەكات
وەزارەتی دارایی خەرجی و بودجەی وەزارەتەكان دیاری دەكات

2021-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك-بەشی هەواڵ   وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چۆنیەتیی خەرجییەكانی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری دەكات. بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە لە 17/1/2021 دەرچووە ئاماژە بەوە كراوە، تاوەكوو بودجەی ساڵی 2021 پەسند دەكرێت، پێشینەی بەردەوامی مانگانە بۆ دامودەزگاكان خەرج دەكرێت و بەپێی بودجەی مانگانەیان، ڕێگە بە فەرمانگەكان دەدرێت، هەندێك پێویستیی گرنگ و ئامێر و كەلوپەل بكڕن. بەپێی بڕیارەكان پارەی مانگانەی پاككردنەوە و خواردنی نەخۆشخانە و خواردنی بەندییەكان و خاوێنكردنەوەی شار و شارۆچكەكان و فرۆكەخانەكان و كرێی ئۆتۆمبێل و خانوو باڵەخانەكان بە جیا لە پێشینەی مانگانە خەرج دەكرێت، ئەویش بەو مەرجەی وەزارەتی دارایی لێی ئاگادار بێت. […]

The post وەزارەتی دارایی خەرجی و بودجەی وەزارەتەكان دیاری دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.