ئه‌ندام لیژنه‌ى دارایی په‌ڕله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانى هیوا: نه‌وتى كوردستان هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت
دیجیتال میدیای سپێده
سێ ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌ڕله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانى هیوا (15 په‌رله‌مانتارى كورد هاوپه‌یمانى هیوایان پێكهێناوه) له راگه‌ینراوێك دا داوا ده‌كه‌ن هه‌رێم نه‌وتى خۆى راده‌ستى سۆمۆ بكات، ده‌ڵێن هه‌رێم نه‌وتى خۆى هه‌رزانفرۆش ده‌كات.
ئه‌و هه‌رسێ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی په‌ڕله‌مانى عیراقى له هاوپه‌یمانى هیوا، كه هه‌ر یه‌ك له د.جه‌مال كۆچه‌ر و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید و هۆشیار عه‌بدوڵان، ده‌ڵێن، ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی هیوا له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كانی تری شێوه‌ی جوتیاران و پێشمه‌رگه ، له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن و ئاگاداربون له هه‌ستیاری گفتوگۆكانی ناو ناوه‌ندی سیاسی عێراق به گشتی و لیژنه‌ی دارایی به تایبه‌تی، به پێویستی ده‌زانین دوباره ته‌ئكید له پێشنیارێكی پێشومان بكه‌ینه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بریتییه له راده‌ستكردنیی نه‌وت به سۆمۆ به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردویانه.
ئه‌وان پێیان وایه هه‌رێم نه‌وتى خۆى هه‌رزان فرۆش ده‌كات، كه دیاری‌یان كردووه دوا به‌دوای ئاشكرابونی داتاكانی ناو راپۆرتیی (دیلۆیت) ئێستا له‌هه‌مو كات زیاتر لای خه‌ڵكی كوردستان ڕوون و ئاشكرایه كه نه‌وتی هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت و پڕه له كێشه‌ی بونیادی كه بونه‌ته گرفتی گه‌وره بۆ ئێستا و له ئاینده‌شدا ده‌بێته كێشه‌ی گه‌وره‌تر و ئاڵۆسكاوتر بۆ هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی، بۆیه پێویسته به خێرایی ئه‌و مه‌له‌فه به ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێ و، حكومه‌تی هه‌رێم به‌خیرایی له‌گه‌ڵ سۆمۆ بكه‌وێته گفتوگۆ له پێناو راده‌ستكردنی نه‌وت و نیشاندانی نیه‌تپاكیی سه‌ره‌تایی بۆ پابه‌ندبون.
راشیانگه‌یاندووه كه ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رانیی هاوپه‌یمانی هیوا رایده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوێكی له‌و شیوه‌یه بنێت، ئه‌وا پشتیوانیه‌كی گه‌وره له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوپرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و گفتوگۆكانی ناو په‌رله‌مانیش بۆ تێپه‌راندنی بودجه‌ى 2021 به‌ده‌ست ده‌هێنێت، جیا له‌وه‌ی رێده‌گرێ له به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره شه‌عبه‌ویه‌ی كه به هۆی رێكنه‌كه‌وتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت له به‌غدا و هه‌ولێر كه‌سانێك هانی گوتاری ڕق و ناكۆكی ده‌ده‌ن.
ئه‌و نونه‌رانه‌ى هاوپه‌یبمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایی داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه خۆی له لێدوان و رونكردنه‌وه‌ی نابه‌رپرسیارانه به‌دور بگرێ وه‌ك دوا رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، كه كۆمه‌ك به گفتوگۆكانی ناو لیژنه‌ی دارایی و كۆی گفتوگۆكانی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت ناكا و پێویسته كابینه‌ی نۆ چیتر له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه و كوشنده‌ی نه‌وت وه‌ك رابردوو به‌رده‌وام نه‌بێت و به خێرایی پێداچونه‌وه بكات به مه‌له‌فیی نه‌وتدا به شێوه‌یه‌ك نه‌وت و داهاته‌كه‌ی نه‌بێته هۆكاری بێموچه‌یی خه‌ڵك به‌ڵكو ببێته سه‌رچاوه‌ی موچه و ژیان و بژێوی و خۆشگوزه‌رانیی بۆ هاونیشتیمانیانمان.