کۆیە...17 گولە بە سەرتاشخانەیەکەوە نرا
2021-01-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
کاتژمێر 3ـی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی کۆیە دەستڕێژی گولە لە سەرتاشخانەیەک دەکرێت و زیانی ماددی بەدوادادێت.
مادح جمال په‌یامنێری سپێده : بەرەبەیانی ئه‌مرۆ كاتژمێر 3ـی 20کانونی دووەمی 2021 ته‌قه‌كه‌رێك له‌ناو بازاڕی كۆیه ده‌ستڕێژی گوڵه ده‌كاته سه‌ر سه‌ر تاشخانهیهك و زیانێكی زۆری مادی به سه‌رتاشخانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت .
نوێنەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لەکۆیە بەسپێدەی ڕاگەیاند "لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە بەڵام تائێستا تەقەکەرەکە نەدۆزراوەتەوەو دەستگیر نەکراوە
هه‌روه‌ها ووتیشی لەو ڕووداوە زیانی گیانی نەبوە تەنها زیانی ماددی بەر دوکانەکە کەوتوە.