جیهان.. ژماره‌ی تووشبووانى كۆرۆنا ٩٦ ملیۆن و ٦٢٥ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاند
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٩٦ ملیۆن و ٦٢٥ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ دەکاتەوە، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٩٦ ملیۆن و ٦٢٥ هه‌زار و ٧٥٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها دوو ملیۆن و ٦٥ هه‌زار و ٦٩٨ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٢٤ ملیۆن و ٨٠٦ هه‌زار و ٩٦٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٤١١ هه‌زار و ٤٨٦ تووشبووش له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٥٩٦ هه‌زار و ٤٤٢ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه، هیندستان له ریزبه‌ندیی دووه‌م و، به تۆماركردنی هه‌شت ملیۆن و ٥٧٥ هه‌زار و ٧٤٣ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
هه‌روه‌ها له توركیاش دوو ملیۆن و ٣٩٩ هه‌زار و ٧٨١ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
له رووی به‌رزترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه به دوای ئه‌مریكادا به گیانله‌ده‌ستدانی ٢١١ هه‌زار و ٥١١ كه‌س به‌ڕازیل له ریزبه‌ندیی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٥٢ هه‌زار و ٧٥٤ كه‌سیش هیندستان له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش ٢٤ هه‌زار و ٣٢٨ تووشبوو و، له عێراقیش ١٢ هه‌زار و ٩٦٢ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٦٩ ملیۆن و ٢٩٩ هه‌زار و ٦٧٩ تووشبووی ڤایرۆسەکە له سه‌رتاسه‌ری جیهان دوای چارەسەری پزیشکیی چاكبوونه‌ته‌وه.