هۆكاره‌كانى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى عێراق
محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى
پرسى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى عێراق، بابه‌تێك بوو سه‌ربارى ناكۆكى قوڵى لایه‌نه‌كانى عێراق، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌موویان هاوده‌نگ و هاوڕابوون، به‌ده‌رله‌وه‌ش هه‌موو هێزه‌كان دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵه‌وه بۆ مانگى ده دواخرا، هه‌موو هێزه‌كان حه‌ز له دواخستنى زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى كه نیگه‌رانى و بێزارى خۆیان له‌م دواخستنه نیشان ده‌ده‌ن، جگه‌له خۆڵكردنه چاوى هاوڵاتى و ته‌سویقى میدیایى هیچى تر نییه.
هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م دواخستنه‌ش سه‌ربارى كۆده‌نگى هێزه سیاسییه‌كان و حكومه‌ت و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌یه‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌یه‌كه حزب و هێزه سیاسییه كۆنه‌كانى ناوده‌سه‌ڵات له‌و حزب و جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌رییانه‌یه كه‌له هه‌ناوى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه تا ئێستا زیاتر له یانزه حزب و جوڵانه‌وه‌ى سیاسى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بۆ به‌شدارى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده‌ى عێراق راگه‌یاندراون، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى گه‌وره‌ى لاى هێزه ته‌قلیدییه‌كانى ناو ده‌سه‌ڵات دروستكردووه، به‌م دواخستنه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یانه‌وێت متمانه‌ى له ده‌ستچوویان له‌لاى هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ران بهێننه‌وه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده له حزبه‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسى كه‌متر خۆشحاڵتر نه‌بوو، چونكه هێشتا ئه‌و بارودۆخه سیاسى و ئه‌منییه‌ى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى تیادا ئه‌نجام بدرێت، نه‌یتوانیوه فه‌راهه‌مى بكات، هێزى بازووى له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه، بتوانێت كۆنترۆڵى بارودۆخى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد و دور له ساخته‌كارى بسازێنێت و شكۆى ده‌وڵه‌ت یسه‌پێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه پشتگیرییه‌كى نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بوو بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى مانگى حوزه‌یران بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ.
سه‌ربارى ئه‌و هۆكارانه هێشتا هیچ ئاسۆیه‌كى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ته‌نانه‌ت له مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا دیار نییه، چونكه حكومه‌ت به‌ده‌ست بارگرانى ئابوورى و داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه كاریگه‌رییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورییه‌وه له عێراق جێیهێشتووه. هه‌روه‌ك دیارترین فاكته‌ر بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا، نه‌ك پێشوه‌خته‌ش ته‌واوكردنى ژماره‌ى ئه‌ندامانى دادگاى فیدرالى و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌یه‌تى كه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت ئه‌نجامى بدات و تا ئێستاش زۆر لێى بێخه‌مه.
هه‌روه‌ك یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كه له‌م خوله‌دا هه‌مواركرایه‌وه، زۆرینه‌ى هێز و لایه‌نه‌كان پێى ناڕازین و له خه‌مى دووباره هه‌موراكردنه‌وه‌یدان، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه و مادانه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر یارییه‌كى سیاسى و په‌رله‌مانى له ئارادایه بۆ هه‌مواردنه‌وه‌ى یاساكه‌ى هه‌ڵبژاردن، كه ئه‌وه‌ش ره‌نگه هێنده‌ى تر له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورمان بخاته‌وه.