هەفتەی داهاتوو شاندێكی هه‌رێم بۆ گفتوگۆی دەگەڕێتەوە بەغدا
2021-01-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ری خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مسروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند تویتێكدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ زانیاریم بە دیپلۆماتکارانی بیانی دا كه ئێمه لەگەڵ بەغدا، ئامانجمان ئەوەیە به‌شه بودجه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی مسۆگەر بکەین ، شاندەکەمان هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆی زیاترسه‌باره‌ت به‌بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دەگەڕێتەوە بەغدا.