هەواڵی کوردستان ئێستا

چين ناوى 28 بەرپرسى ئەمريكى خستە ليستى سزاكانيیەوە

چين ناوى 28 بەرپرسى ئەمريكى خستە ليستى سزاكانيیەوە
چين ناوى 28 بەرپرسى ئەمريكى خستە ليستى سزاكانيیەوە

2021-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

چين، ناوى 28 بەرپرسى ئەمريكى كە ناوى وەزيرى دەرەوەى سەردەمى سەرۆكى پێشووى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، مايك پۆمپيۆ-ش لە نێوياندايە خستە ليستى سزاكانیيەوە.

لەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى دەرەوەى چين بڵاوكراوەتەوە، جەخت لەوە كراوەتەوە كە چەند سياسەتمەدارێكى دژ بە چين بە شێوەيەكى جيددى دەستيان لە كاروبارى ناوخۆی وڵاتەكەدا وەرداوە و تیايدا هاتووە: "لە ماوەى چەند ساڵى رابردوودا، چەند سياسەتمەدارێكى ئەمريكى دژبە چين، ئەوانەى لە دژی چين سياسەتى بەرژەوەنديخواز بەكاردەهێنن، پێش بڕياردانيان، بەهۆى نەفرەتەكانيان رەچاوى بەرژەوەندى خەڵكى هەردوو وڵاتيان نەكردووە، بە شێوەيەكى جيددى دەستيان لە كاروبارى ناوخۆی چيندا وەرداوە و زيان بە بەرژەوەندييەكانى دەگەێنن، پاڵپشتى كۆمەڵە پلانێكيان كردووە كە خەڵكى چين توڕەدەكات و زيان بە پەيوەندييەكانى هەردوو وڵات دەگەێنێت و جێبەجێيان كردووە".

روونكردنەوەكە، ئاماژەى بەوەكرد كە ٢٨ بەرپرسى ئەمريكييان خستووەتە ليستى سزاكانەوە كە بە پێشێلكردنى سەرەوەرى چين تۆمەتبارن و رايگەياند ليستى سزاكان قەدەغەى هاتنەناوەوە بۆ خاكى چين، ناوچە خۆسەرييەكانى هۆنگ كۆنگ و ماكاو خستووەتە سەر ٢٨ بەرپرسى ئەمريكى لەنێویاندا مايك پۆمپيۆ و ئەندامانى خێزانيان، و قەدەغەى كاركردنى ئەو كۆمپانيايانەى كە بەو كەسانەوە بەستراون لەگەڵ چين.

هەريەك لە وەزيرى پێشووى دەرەوەى ئەمريكا مايك پۆمپيۆ، پێتەر ناڤارۆ، رۆبێرت ئۆبراين، دەيڤيد ستيلوێڵ، ماتيۆ پۆتينگەر، ئالێكس ئازار، كێت كراچ، كيللى كرافت، جۆن بۆڵتۆ و ستيڤەن بانون لەو ناوانەن كە خراونەتە ليستى سزاكانەوە.