دوای حه‌فت ساڵ له وه‌ستانی "وادى زیئاب" ده‌گه‌ڕێته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دوای حه‌فت ساڵ له وه‌ستانی، زنجیره درامای (kurtlar vadisi)ـی توركی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆمپانیای (بانا فیلم)ـی توركی رایگه‌یاند به‌شێكی نوێی زنجیره درامای (kurtlar vadisi) یان ئه‌وه‌ی لێره به وادی الژئاب ناسراوه به‌رهه‌م دێنن.
به‌شی یازده‌هه‌می زنجیره‌كه به ناونیشانی (فه‌وزا) ده‌بێت و له كه‌ناڵی شۆتیڤی توركی په‌خش ده‌كرێت.
قاره‌مانی سه‌ره‌كی زنجیره‌كه "نه‌جاتی شاشماز" رایگه‌یاند، به‌شی داهاتووی زنجیره‌كه باس له ئیداره‌دانی فه‌وزا له جیهان ده‌كات، و چونیه‌تی نه‌هێشتنی ئه‌و ئیداره‌یه.
روداوه‌كانی ئه‌و به‌شه باس له وڵاتانی چوارده‌وری توركیا ده‌كه‌ن وه‌كو كه‌نداوی عه‌ره‌بی و به‌لقان و و ئه‌ڤغناستان و تاوه‌كه ئه‌مریكاش، تا ئێستا قاره‌مانه‌كانی زنجیره‌كه رانه‌گه‌ینراون.
زنجیره درامای (kurtlar vadisi) كه له‌م ناوچه‌یه به وادی زیئاب ناسراوه، یه‌كێك له درێژترین و پربینه‌رترین درامای توركی داده‌نڕیت، ئه‌و كاتانه‌ی كه په‌خش ده‌كرا، چه‌قامه‌كانی توركیا چۆڵ ده‌بوون.