هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی له‌ بڕیارێكی جۆبایدن كرد

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی له‌ بڕیارێكی جۆبایدن كرد
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی له‌ بڕیارێكی جۆبایدن كرد

2021-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتێرێس، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەش وهەوا و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیکرد لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، جۆبایدن بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەش وهەوا و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە حکوومەتەکەی ترەمپ لێیان کشابووەوە.

گوتێرێس لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە، بەتاسەوە چاوەڕوانە ئەمریکا لە هەوڵە جیهانییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری کەش وهەوا خێراتر بکات بۆئەوەی تا ساڵی ٢٠٥٠ بگەن بە ئامانجی رێژەی سفر کاربۆن لە هەوادا.

گوتێرێس خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بڕیارەکەی بایدن بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەش وهەوا، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ بایدن و سەرکردەکانی دیکە لە نزیکەوە کار دەکەن بۆ سەرکەوتن بەسەر قەیرانی کەش وهەوادا.

هەروەها گوتێرێس خۆشحاڵی دەربڕی بە بڕیاری بایدن بۆ گەڕانەوە بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و، باسی لەوە کرد كه‌، پشتیوانیکردنی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی زۆر گرنگە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دا.

٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵات چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە جێ مشتومڕەکانی حکوومەتەکەی ترەمپ.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا، رایگەیاند کە ئەمریکا لە رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەش وهەوا دەکشێتەوە و، لە چواری تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بە فەرمی لە رێککەوتننامەکە کشایەوە. هەروەها رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تۆمەتبار کرد بە لایەنگری چین و بەو هۆیەوە لە رێکخراوەکە کشایەوە.