سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی بەغدا شەرمەزار دەکات
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤن دوجارێک لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت " سکرتێری گشتی داوا لە گەلی عێراق دەکات هەر هەوڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و توندوتیژی ڕەت بکەنەوە کە ببێتە هۆی بنکۆڵکردنی ئاشتی، سەقامگیری و یەکڕیزی."
ئەنتۆنیۆ گۆتێریس داوای لە حکومەتیش کردووە ئەوانەی دەستیان هەبووە لەو تاوانە ترسناکەدا دەستنیشان بکەن و بیانهێنە بەردەم دادگا.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانی کردن لە هەوڵەکانیگەل و حکومەتی عێراقی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.
ڕۆژی پێنجشەممە دوو پیاو لە بازاڕێکی قەرەباڵغی بەغدای پایتەختی عێراق تەقینەوەی خۆکوژییان ئەنجام دا، بەلایەنی کەم 32 کەسیان کوشت و کاربەدەستانی تەندروستیش دەڵێن بەلاینی کەم 110 کەسیش بریندار بوون.
ئەمەش یەکەم تەقینەوەی گەورەی لەو جۆرەیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردۆوە لە عێڕاق ڕوویدابێت. کاربەدەستان بە نیشانەی شیانی سەرهەڵدانەوەی داعشی دەزانن.