گروپی چهكداری داعش بەپرسیارێتی تەقینەوەكهی بەغدای لە ئەستۆ گرت
دیجیتال میدیای سپێده
دوێنێ پێنجشەممە لە گۆڕەپانی تەیەران تهقینهوهیهك ئهنجامدرا لهرێگهی دوو خۆ كوژهوه كه بههۆیهوه 32 كهس كوژران و110كەسی دیكەش برینداربوون و گرووپی چهكداری داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەكهی بەغدای گرتە ئەستۆ.
لەراگەیەنراوێكیدا گرووپه چهكدارهكانی داعش ئاماژەیان بەوەكردووە، تەقینەوەكانی بەغدا لەرێگەی دوو خۆكوژەوە بەناوەكانی (ئەبو یوسف ئەنساری، موحەمەد عارف موهاجیر) ەوە ئەنجامدراون.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، تەقینەوەكانی مەیدانی تەیەران لە ناوەڕاستی شاری بەغدا جێ پەنجەی داعشی پێوە دیارە.
ههروهها خهفاجی وتیشی: شێوازی تەقینەوەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعش و قاعیدەو ڕێكخراوە تیرۆرستیەكانەوە بەكاردەهێنرێت و شێوازی كوشتن و برینداركردنی زۆرترین كەس بەكاردەهێنن.
خەفاجی ڕونیشیكردۆتەوە،"تەقینەوەكە لەڕێگەی كەسێكی ئاساییەوە كراوەو دوای ئەوەی خۆی كردووە بە نەخۆش و داوای هاوكاری كردووە، تەقینەوەكەی ئەنجامداوە".
لهههمانكاتدا خهفاجی جەختیلەوەشكردهوه، "كه لێكۆڵینەوەو جوڵەی ئەمنی دەستیان پێكردووە بۆ ناسینەوەی ئەنجامدەران و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەی لەپشت تەقینەوەكانەوە بوون".