بە بیانوی مووچە ، مەترسییەکانمان بیر مەبەنەوە
هێرش شاکار
موچه، مه‌ترسیه‌كانی حه‌شدی له‌بیر بردینه‌وه
- له‌كورده‌واری ده‌ڵێن لهكهڵهشێر نه‌پرسیه‌وه ئه‌سپه‌كه‌شی له‌ده‌ستدا! كێشه كهڵهبو و چارهسهرنهكراوهكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه پێشتر ته‌نها خۆی له‌ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌بینیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى باڵانسی هێز له‌نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا تێكنه‌چێت پێداگری لهسهرنهكراو به‌بێ چاره‌سه‌ر مایه‌وه، كه ئه‌وكات ئه‌گه‌ر پێداگرییان لهسهربكردایه چاره‌سه‌ره‌كه‌ى زۆر قورس نه‌بوو چونكه چاره‌سه‌ره‌كه‌ى له‌مادده‌ى 140ی ده‌ستوری عێراقدا جێگیركراوه، و كورد سه‌نگی هه‌بوو له‌عێراقی نوێ‌دا و ته‌واوى كێشه‌كان ته‌نانه‌ت پێكهێنانى حكومه‌ته‌كان و دانانی هه‌رسێك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له‌هه‌رێم یهكلادهكرانهوه، به‌ڵام پشتگوێخستنی كێشه‌كان و خۆ به‌زل زانینی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم وایكرد ئێستا ژماره‌ى پاش فاریزه‌ش نه‌بن له‌عێراق و نه‌ك باسی مادده‌ی 140 بكه‌ن به‌ڵكو كێشه‌ى موچه‌شیان بۆ چاره‌سه‌رناكرێت.
- عێراق هه‌رچه‌ند هێشتا نه‌یتوانیوه سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و تا ئێستا له‌لایه‌ن زلهێزو وه‌ڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئاڕاسته ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌دات باشتر یاری له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات و باشتر ده‌ستكه‌وته‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم بپارێزێت به‌تایبه‌ت كه‌ئێستا باسی ئه‌وه ده‌كرێت عێراق ئه‌و سكاڵایه‌ى له‌دژى توركیا تۆماركردبو له‌دادگاى پاریس كه داواى 26 ملیار دۆلار له‌توركیا ده‌كات، ئه‌مه وا ده‌كات توركیا ناچاربێت له‌گه‌ڵ عێراق بگاته رێككه‌وتن و هه‌رێم چیتر نه‌توانێت نه‌وت له‌ڕێگای توركیاوه بفرۆشێت.
مه‌ترسییه‌كی دیكه بۆ هه‌رێم و بگره هه‌موو عێراقیش كه كه‌س باسی لێوه ناكات ئه‌وه‌یه لایه‌نی شیعی له‌رێگای دامه‌زراندنى حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت كۆنتروڵی ته‌واوى عێراق بكات،و هه‌موو پلانه‌كانیان به‌یاسا وبه‌بێ ده‌نگی تێده‌په‌ڕێنن له‌پرۆژه یاسای بودجه‌ى ئه‌مساڵی عێراقدا هاتووه، ده‌بێت 30 هزار چه‌كداری نوێ بۆ حه‌شه‌دی شه‌عبی دابمه‌زرێنن كه‌ئێستا ژماره‌ی چه‌كداره‌كانى حه‌شدی شه‌عبی 169 هه‌زاره و به‌مه ده‌بێته 199 هه‌زار چه‌كدار. هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانى حه‌شدی شه‌عبی موڵكێكی زۆری خه‌ڵك و حكومه‌تیان داگیركردووه بۆ سه‌ربازگه‌كانیان و له‌پرۆژه یاسای ئێستاش داواى هه‌زارو 500 شوێنی دیكه ده‌كه‌ن بۆ سه‌ربازگه‌كانیان!
ئێستا نه‌ك موچه، به‌ڵكو ده‌بوایه هه‌رێم شه‌ڕی جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 و دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رو پێشمه‌رگه و بابه‌ته‌كانى دیكه‌ى بكردایه، به‌ڵام ململانێی ناشه‌ریفانه و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی هێزه‌كانى ده‌سه‌ڵات هه‌رێمی كوردستانی بۆ خاڵی سفر گه‌ڕانده‌وه.