هەواڵی کوردستان ئێستا

خامنەیی هەڕەشە لە ترەمپ دەكات تویتەر هەژمارەكەی ڕاگرت

خامنەیی هەڕەشە لە ترەمپ دەكات  تویتەر هەژمارەكەی ڕاگرت
خامنەیی هەڕەشە لە ترەمپ دەكات تویتەر هەژمارەكەی ڕاگرت

2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی كوژرانی قاسم سولەیمانی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا دەكات. ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكای كردووە لەپای تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ڕایگەیاندووە (هەر تۆڵە دەكرێتەوە). خامنەئیی ڕاشیگەیاندووە، ئەوان هەڵەیەكیان كردووە و دەبێت تۆڵەیان لێبكرێتەوە. جێی ئاماژەیە، دوای جریوەكەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆمپانیای تویتەر هەژماری تایبەتی خامنەیی ڕاگرت.

The post خامنەیی هەڕەشە لە ترەمپ دەكات
تویتەر هەژمارەكەی ڕاگرت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.