هەواڵی کوردستان ئێستا

پیلۆسی: ترەمپ دادگایی دەكەین

پیلۆسی: ترەمپ دادگایی دەكەین
پیلۆسی: ترەمپ دادگایی دەكەین

2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دووپاتیكردەوە، دادگاییكردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەتۆمەتی هاندان لەسەر توندوتیژی دەستپێدەكات. نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆ دەكات تاكو بزانن ئەنجومەنی پیران چ كاتێك ئامادە دەبێت بۆ دادگاییكردنی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەهۆی ڕۆڵی لەهاندان بۆ هێرشكردنە بارەگای كۆنگرێس. پێلۆسی، ترەمپی تۆمەتباركرد بەناردنی لایەنگرانی بۆ سەر بارەگای كۆنگرێس و هاندانیان بۆ چوونە ناو بارەگاكەوە، لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ئەندامانی كۆنگرێس.

The post پیلۆسی: ترەمپ دادگایی دەكەین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.