هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاداشتی دادگاییکردنی ترەمپ ڕادەستی ئەنجوومەنی پیران دەکات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاداشتی دادگاییکردنی ترەمپ ڕادەستی ئەنجوومەنی پیران دەکات
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاداشتی دادگاییکردنی ترەمپ ڕادەستی ئەنجوومەنی پیران دەکات

2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاداشتی پەیوەست بە دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی رادەستی ئەنجوومەنی پیران کرد

رادەستکردنی یاداشتەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەنجوومەنی پیران، دوای رەتکردنەوەی پێشنیازی سەرکردەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیران، میچ ماکونیل دێت کە داوای کردبوو دادگاییکردنی ترەمپ دوابخرێت کە بڕیارە لە رێکەوتی چواری شوباتی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ماکونیل داوایکردبوو دادگاییکردنی ترەمپ تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شوبات دوابخرێت تاوەکو تیمی یاسایی ترەمپ ئامادەکاریی بکەن بۆ بەرگرییکردن لە دۆسیەکەی لەبەردەم ئەنجوومەنی پیران.

سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جاک شومەر رایگەیاند، یاداشتی دادگاییکردنی ترەمپ رادەستی ئەنجوومەنی پیران کراوە و رۆژی دووشەممە پەراوی تایبەت بە تۆمەتبارکردنی ئاراستەی ئەنجوومەنی پیران دەکرێت.

رۆژی ١٣ی کانوونی دووەم، ئەنجوومەنی نوێنەران رەزامەندی دا لەسەر رێکارەکانی لەکارلادانی ترەمپ.

ترەمپ تۆمەتی ئەوەی خراوەتەپاڵ بەوەی هانی لایەنگرانی داوە بۆ هەڵکوتانەسەر گۆنگرێس لەوکاتەی ئەندامانی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە کۆبوونەوەدابوون.